ڕۆژە خۆشەکان
ڕۆژە خۆشەکان نیزیکن تەنیا هەنگاوێکه پاڵی پوونەین تۆزێ تر با بڕۆخی ئەم دیوارە لە سەرمان لاچێ سێبەری ئەم داخە هەرزەکاره ڕۆژە خۆشەکان ئەو ڕۆژانە لە کووچەو کۆڵان لەگەڵ یارم بدوێم بێ ئەوی ترسێ لە چەک و شەق و باتووم بێ لە هێڵانەی چاوی بینم خۆم و وردە وردە ماچێ کەم ببمە ماسی کاتێ پەنجەکانی سەرمای پەنجەکانم ئەفڕێنی خەڵاتم پێ ئەدا گەرماو من مەڵە ئەکەم لە ذەریای هەستەکانی ڕۆژی کە ڕۆمەتم لە کوڵمی هەڵخشکێنم هەستی کەم پڕ بە دڵ بێ هیچ حەڵاڵوو حەڕامێ لە باوش گرم ڕۆتی پرچەکانی مەبەستی لێوەکانی بمژم تا کۆتایی تاسە کاسە کاسە هەڵگرم لە بۆنی غسڵ بدەم خۆم لەش پاک بم چاک بم شێت بم شەیدا بم لە گەزندی تیری برژانگی لەت لەت بێ جەرگم لاواز بم لە هێزی هەر وشەی یارم فەتحێ کا ڵۆتکەی تەنیایەکانم بدورێ ئەڵف و هی لە پێتی وشەی هەناسی فاتیحەی دڵم بخوێنێو لە گۆڕستانی ڕۆحی بمنێژی
You may also like

Leave a comment
See track description ↑